
ئه‌م به‌رنامه‌یه باس له هونه‌ری ئۆپێرا و شانۆ ده‌کات که له یه‌کێك له ته‌لاره هونه‌ریه نایابه‌کانی دانمارك دا په‌یرو ده‌کرێت. درێژی کاتی ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ژده خوله‌که و به دوو به‌ش پێشکه‌شتان ده‌که‌ین
سه‌وسه‌ن عومه‌ر
له‌سه‌ر بانگێشتێکی فه‌رمی که‌ناڵی کوردان تی ڤی له دانمارک هونه‌رمه‌ند و بێژه‌ری به‌توانا و به‌ناوبانگی کوردستان به‌رێز خاتوو سه‌وسه‌ن عومه‌ر بۆ سازدانی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت و بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو گه‌یشته دانمارک. زۆر به‌خێرهاتنی ده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین
لێم ببوره نوێترین کاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی یه که له ووڵاتی تورکیا کاری به ڤیدۆ کلیپکردنی بۆ کراوه. ئه‌م به‌رهه‌مه له نێو نوێترین ئه‌لبومی دا هاتووه‌و هه‌مان ناوی ئه‌م کاره‌ی هه‌یه.چیرۆکی ئه‌م گۆرانیه له روداوێکی راسته‌قینه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و هونه‌رمه‌ندیش به ته‌واوه‌تی توانیویه‌تی به‌رجه‌سته‌ی بکات. ده‌ست خۆشی لێده‌که‌ین
![]() هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو خاتوو سیهام عه‌لوان ئێستاکانه له نه‌خۆشخانه‌ی کۆبنهاگن که‌وتووه و به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ دوا ساته‌کانی ژیاندا ده‌کات که چه‌ند ساڵانێکه به ده‌ست نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌وه ده‌ناڵێنێت،به‌ڵام ئازایانه روبه‌ڕوی ئه‌م ده‌رده وه‌ستابوو بووه،به‌ڵام به‌داخه‌وه چیتر له توانیدا نه‌ما و دکتۆره‌کانیش له ده‌سه‌ڵاتیاندا نه‌ماوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی، هێنده نه‌بێت که هیوا ی سه‌لامه‌تی بۆ ده‌خوازین و له خوا داوا ده‌که‌ین شفای بکات
|
|
پۆڵا له رێگای ئه‌م کلیپه‌وه و به زمانێکی تر له کوردی و له‌سه‌ر شێوازی راپ سه‌رنجی هه‌مووان راده‌کێشیت بۆ مێژوو و باری رامیاری کوردستان. کارێکی زۆر جوانه
گروپێکی چالاکی نێو دانمارک
به‌رنه‌مه‌یه‌کی تایبه‌ته به هونه‌رمه‌ندی کۆچ کردوو ئیبراهیم خه‌یات که به‌ر له کۆچی دووایی به چه‌ند مانگێک تۆمار کراوه له یاماده‌کردنی گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ه
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆری ره‌وه‌ندی کوردی نیشته‌جێی ووڵاتی دانمارک ئاهه‌نگێک بۆ به‌ختیار ساڵح له دوورگه‌ی یولاندی دانمارک ساز کرا، که چه‌ندین گۆرانی خۆش و پڕ جۆشی له خۆ گرتبوو،هه‌روه‌ها بهزمو و هه‌رای ئاهه‌نگێران هێنده‌ی که ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی ڕازاندبۆوه
له ئێوره کۆرێکی زۆر تایبه‌تدا نووسه‌ر و روناکبیر کاروان عومه‌ر کاکه سور خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیانه و فه‌لسه‌فیانه‌ی بۆ کاره هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ند ڕێبوار سه‌عید بۆ ئاماده بووان خسته روو. جێی ئاماژه‌یه کاروان چه‌ند نهێنیه‌کی نیو کاره‌کان درکاند که وای کرد به‌شداربووانی ئه‌م کۆره به دوایدا بچن و چه‌ندین پرسیار وه‌ڵامی به دوای خۆیاندا هێنا
دوو خۆشه‌ویستین یه‌کێکه له‌و به‌رهه‌مه نه‌بیستراوانه‌ی هونه‌رمه‌ندی لاو(هونه‌ر حه‌مه جه‌زا)یه که پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆماری کردوون.دوو خۆشه‌ویستین له هۆنراوه‌ی خاڵه حه‌مه و ئاواز و ووتنی هونه‌ره، کاری دابه‌شکردنی له‌لایان پژمانهوه بۆ کراوه و هونه‌رمه‌ند بژار دیلان تۆماری کردوه. فه‌رموون گوێبیستی ئه‌م به‌رهه‌مه ببن
باخچه‌ی کوردی پرۆژه‌یه‌کی هونه‌ری گه‌وره‌یه له نێوان هونه‌رمه‌ند ڕێبوار سه‌عید و هونه‌مه‌ندانی ئیتالیا که خۆی له کاری ئه‌نیمه‌یشن و جوڵه‌ی به‌رجه‌سته‌بووی زیندوو ده‌بینێت. نیگارکێشی و چاودێری گشتی کاره‌که له‌لایان ڕێبوار سه‌عیده‌وه بووه.چیرۆکی ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ر باس له سه‌فه‌ری هونه‌رمه‌ند ده‌کات به دونیادا
له ڕێکه‌وتی 20 04 2009 بۆ جاری دووهه‌م و دوای حه‌وت ساڵ هونه‌رمه‌ند ڕێبوار سه‌عید پێشانگایه‌کی له سه‌نته‌ری که‌لتووری جیهانی دانمارک کرده‌وه. کاره‌کانی نێو ئه‌م پێشانگایه هه‌مه جۆر و هه‌مه شێواز بوون، واتا ئاوێته‌یه‌ک بوون له چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی نوێ ی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند.دونیایی ڕێبوار دونیایه‌کی ئه‌وه‌نده ڕه‌نگینه،مرۆڤ له ئاستیدا سه‌رسام ده‌بێت، چونکه به ده‌یان ره‌نگی نوێ به‌دی ده‌که‌ین که ته‌نها له خه‌ون و خه‌یاڵماندا به‌رجه‌سته‌ی ده‌که‌ین
خاتوو ئوزلێم چکیک که ژنه کوردێکی په‌رله‌مانتاره له دانمارک، یه‌که‌م په‌رتووکی خۆی به چاپ گه‌یاند و بڵاو کرده‌وه. ناوه‌رۆکی ئه‌م په‌رتووکه باس له ژیانی تایبه‌تی و خێزانی خۆی، هه‌روه‌ها تیشکی خستۆته سه‌ر ئه‌زموونی سیاسی و نیشته‌جێ بوونی له ووڵاتی دانمارک
هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی پاش چه‌ند ساڵێک دابڕان له به‌رهه‌می نوێ، خۆشبه‌ختانه به چه‌ند به‌رهه‌مێکی هونه‌ری و نوێ وه که‌وته‌وه نێو مه‌یدانی هونه‌رو گۆرانی. ئه‌لبوومی (لێم ببووره)هی بڵاوکرده‌وه و که‌به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی پێشوازیه‌کی زۆری له‌لایان ئاشقانی ده‌نگیه‌وه لێ‌کرا.فه‌رموون بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیپی (دڵی من) ی ئه‌ژده‌ر وه‌هبی
کوردان تی ڤی و به‌هاوکاری سه‌نته‌ری که‌لتوری جیهانی له دانمارک پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری بۆ هونه‌رمه‌ند خاتوو ئه‌نیتا له هۆڵی سه‌نته‌ری که‌لتوری ده‌کاته‌وه. شایانی وتنه که تابلۆکانی ئه‌م خانمه سروشت
ئه‌م فیلمه له بیرۆکه‌و سیناریۆ و نواندنی ئا‌ڤێستا به‌ختیاره، ئه‌م فیلمه یه‌که‌م هه‌وڵی ئاڤێستایه له‌بواری فیلمسازیدا. کاری مۆنتاژ و وێنه‌گرتنی له‌لایان ئه‌فشین تاهیری و له‌ده‌رهێنانی به‌ختیار فارس
کۆمه‌ڵێک کورته فیلمی کۆمیدی له‌ده‌رهێنانی ئامانج ئاراس
ئه‌م کۆمه‌ڵه کورته فیلمه له‌وێنه‌گرتن و مۆنتاژ و ده‌رهێنانی به‌هره‌مه‌ندی لاو و هاوکارمان ئامانج ئاراس ه، جێی ئاماژه‌یه که کاکه ئامانج ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی به هاوکاری هاوڕیکانی کردووه و به چه‌ند پێداویستیه‌کی زۆر ساده و ساکار. هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین
ئالان په‌ری ئه‌و شاعیره هه‌ستیاره‌یه که به‌ژێر سێبه‌ری په‌ڕی باڵی په‌پوله‌کاندا گوزه‌ر به نێو جوانی ژیاندا ده‌کات. شاعیری ساته‌کان(ئالان) له دوای هه‌زاران سات و کاتژمێر پاش ده‌ساڵ مافی نیشته‌جێبوونی له دانمارک بۆ ده‌رچوو،.پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌م هاوکاره خۆشه‌ویسته‌ی کوردان تی ڤی ده‌که‌ین
دلۆڤ ئه‌و کیژه چوارده ساڵانه‌یه که بۆ یه‌که‌م جار و به هاوکاری کیژه هاورێی کاڵێ گۆرانیه‌کیان له ئاهه‌نگی گالای کوردی له دانمارک پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد
کلیپی هه‌وری
دوا به‌رهه‌می کلیپ کراوی هونه‌رمه‌ند حه‌مه رووف که‌رکوکی
له‌سه‌ردانێکی دا بۆ دانمارک هونه‌رمه‌ند حه‌مه رووف، له‌لایان کارمه‌ندانی کوردان تی ڤی پێشوازی لێکراو گۆرانی (هه‌وری) که له سی دیه نوێکه‌یدا هاتوه له‌لایان ده‌رهێنه‌ر به‌ختیار فارس بۆ کلیپ کرا،هه‌روه‌ها وێنه‌گرتنی له‌لایان ئالان عه‌ونی وه گیرا.
هونه‌رمه‌ند دیاری له یه‌که‌م گشتی بۆ ووڵاتانی ئه‌وروپا ، له دووهه‌م ویستگه‌ی ئه‌م گه‌شته‌یدا گه‌یشته دانمارک، کوردان تی ڤی به‌گه‌یشتنی هونه‌رمه‌ند له ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری کۆبنهاگن له دوای به‌خێرهاتنی چاوپێکه‌وتنێکی کورتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا.
له یه‌که‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی که‌ناڵی کوردان تی ڤی له دانمارک کۆنسێرتێکی بێ وێنا له مێژووی نێوه‌ندی کوردی له ئه‌وروپادا ریزبه‌ند کرا. هونه‌رمه‌ندان عه‌دنان که‌ریم و تارا جاف به هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ند نیهاد جهمشیر که‌شێکی پڕ له هونه‌رو جوانی و موسیکان خهلقاند که بووه جێی سه‌رسورمانی ئاماده‌بوان
ساڵیادی دامه‌زراندنی کوردان تی ڤی
![]() ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2008.04.26، له‌شاری ئاغوس له باکووری وڵاتی دانیمارك کۆمه‌ڵه‌ی کوردی ئه‌و شاره به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕه‌وه‌ندی کوردی شاره‌کانی دانیمارك و ئاماده‌بوونی خاتوون "سه‌وسه‌ن عومه‌ر"، ئاماده‌کار و پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی "هه‌فته‌نامه‌ی ڕووناک‌بیری" که‌ناڵی کوردسات، هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی که‌ناڵی "کوردان تیڤی" کۆڕیکی ڕۆشنبیری هاوچه‌رخی له ژێر
"شتێك له ته‌نیاییم نزیك نییه"
![]() باخان له دانمارک .... به‌رنامه‌یه‌که له‌سه‌ر باخان به سێ به‌ش بۆتان په‌خش ده‌که‌ین
باخان له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تدا
![]() شانۆی پادشایه‌تی دانمارك
|